سەرۆک ترامپ لە فلۆریداوە سەرپەرشتی هێرشی سەر ڕژێمی ئێران دەکات

سەرۆک ترامپ سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنە لەشکرییەکانی دژی ڕژێمی ئێران دەکات، مارالاگۆ لە فلۆریدا ڕۆژی شەممە 28 ی مانگی دووی 2026

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە فلۆریدا سەرپەرشتی هێرشەکان بۆ سەر شوێنەکانی ڕژێمی ئێران دەکات.

سەرۆک ترامپ و تیمی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا پێکەوە لە مارالاگۆ کە شوێنی حەوانەوەی سەرۆک ترامپە لە فلۆریدا، بڕیاری هێرشەکانیان دا.

جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ستوونە هاوبەشەکانی لەشکری ئەمەریکا، چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەرۆک ترامپ و کاربەدەستانی دیکە باسدەکات

جەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی ستوونە هاوبەشەکانی لەشکری ئەمەریکا، ئەویش لەوێ ئامادەبوو و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەرۆک ترامپ و کاربەدەستەکانی دیکە باسدەکرد. خانم سوزی وایڵز سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی ئەویش لەوێ ئامادەبوو.

خانم سوزی وایڵز سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆک ترامپ باس لە ئۆپەراسیۆنەکان دەکەن

هاوکات جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە ئۆفیسەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیران و کاربەدەستان لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ سەرۆک ترامپ. هەریەک لە کرێس ڕایت، وەزیری وزە و سکات بەسێنت، وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا و تولسی گاببارد، سەرۆکی دەزگای زانیاری نیشتمانی DNI لەگەڵ جێگری سەرۆک بوون.

جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لە ئۆفیسەکەی لە کۆشکی سپی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیران و کاربەدەستان لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ سەرۆک ترامپ

هەروەها سەرۆک ترامپ بە ڕێگەی تەلەفۆنیشەوە پەیوەندی بە بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کردووە و تاووتوێی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەیان کردووە.