دوای هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و هێرشە تۆڵەسەندنەوەکانی تاران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی شەممە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کۆبوونەوەکە کە بڕیارە کاتژمێر چواری ئێوارە بەکاتی نیویۆرک دەستپێبکات و باس لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
فەرەنسا و بەحرەین داوای کۆبوونەوەکەیان کردووە.
نوسینگەی ماکرۆن ڕایگەیاندووە بەجیا لەگەڵ سەرکردەکانی سعودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، ئوردن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەی کردووە.