وەزیری وزەی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت ئەمەریکا بە هەر شێوەیەک بێت ڕێگری لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی دەکات.
کریس ڕایت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە پاریس کە ڕۆژی چوارشەممە 18ی مانگی دوو بەڕێوەچوو، وتی "ئەوان بە ڕوونی باس لەوە دەکەن کە ئەگەر چەکی ئەتۆمیان دەست بکەێت، بڕیارە چی پێبکەن و ئەمە بە تەواوی جێ قبوڵکردن نییە."
وەزیری وزەی ئەمەریکا وتی "کەواتە ئێمە بە هەر شیوەیەک بێت ڕێگری لە ئێران دەکەین کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت."
کریس ڕایت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە ناتوانین ئێرانێکی چەکداری ئەتۆمیمان هەبێت.
خولی دووهەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی دوو بە میوانداریی عومان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو.
کریس ڕایت بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا سوورە لەسەر ئەوەی کە ناتوانین ئێرانێکی چەکداری ئەتۆمیمان هەبێت.
خولی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە 17ی مانگی دوو بە میوانداریی عومان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەڕێوەچوو.
ئەمەریکا پێشتر بە ڕوونی ڕایگەیاندبوو کە دەیەوێت بەرنامە ئەتۆمییەکە ئێران ڕابگرێت و بەرنامەی مووشەکییەکەی سنووردار بکات و واز لە پشتیوانیکردنی گروپە بە وەکالەتەکانی بهێنێت.
بەرپرسێکی حکومەتی ئەمەریکا دوای کۆتاییهاتنی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی لە ژنێڤ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند پێشکەوتن بەدیهاتووە، بەڵام هێشتا وردەکاری زۆر ماوە کە تاوتوێ بکرێن.