وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کاتی گەشتەکەیدا بەرەو ئەڵمانیا بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن باسی لە ڕایگەیاند "جیهان بە خێرایی دەگۆڕێت."
وەزیری دەرەوە مارکۆ روبیۆ کە سەرۆکایەتی شاندی ئەمەریکا بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشین لە ئەڵمانیا دەکات و لەوێ وتارێکی گرنگ پێشکەش دەکات بە پەیامنێرانی گوت " جیهانە کۆنەکە نەماوە ... ئێمە لە سەردەمێکی نوێی جیۆپۆلیتیکدا دەژین، و ئەوە پێویستی بە هەموومان دەبێت کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پێداچوونەوە بەسەر ئەوەدا بکەین کە ئەمە چۆن دەبێت و ڕۆڵی ئێمە چی دەبێت."
ڕوبیۆ باسی لەوەش کرد کە ئەم بابەتەیان بە تایبەتی لەگەڵ زۆرێک لە هاوپەیماناندا باس کردووە.
نزیکەی 60 شاندی باڵای وڵاتانی جیاواز بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن کە ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد. لەو کۆنفرانسەدا باس لە بەرگری ئەوروپا و داهاتووی پەیوەندییەکانی هەردوو بەری ئۆقیانوس دەکریت.
شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی بەشداری ئەو کۆنفرانسەکەی کردووە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە بارزانی "دۆخی سیاسی و ئهمنیی عێراق، ههرێمی كوردستان و پهرهسهندنهكانی ناوچهكه بهگشتی" تاوتوێ دەکات.
هەروەها دەشڵێت " كۆمهڵێک دیدار و كۆبوونهوهی لهگهڵ سهركرده و بهرپرسانی باڵای وڵاتان و بهشداربوواندا دهبێت".
هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هیچ شتێکی بە فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە بەڵام چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە شاندی ڕۆژئاواش بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بانگهێشت کراوە.