بەرپرسانی ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، دەروازەی سنووری ڕەفح لە نێوان کەرتی غەززە و میسر ڕۆژی یەکشەممە دەکرێتەوە، ئەمەش پەیوەستە بە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پێشخستنی قۆناغی دووهەمی پلانی ئاشتی بە نێوەندگیری ئەمەریکا بۆ ناوچەی فەلەستینییەکان.
کۆگات کە دەزگای سەربازی ئیسرائیلە و سەرپەرشتی سیاسەتی مەدەنی لە ناوچەی فەلەستینییەکان دەکات، ڕایگەیاندووە، دەروازەکە بۆ کەسانێکی سنووردار دەکرێتەوە دوای ئەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە و لە ژێر چاودێری ئەرکی یەکێتی ئەروپادا پشکنینی تەواویان.
ئەمەش یەکەم جار دەبێت ئەو دەروازە سنوورییە بکرێتەوە، کە تەنها دەرەوازەی غەززیە لەگەڵ ئیسرائیلدا هاوبەش نەبیت، لە مانگی 5 ی ساڵی 2024 وە و لەو کاتەوەی کە هیزەکانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی شەڕی دوو ساڵەی ئیسرائیل و حەماس لە دەستی گروپی تیرۆریستی حەماس دەریان کرد.
ئەو ململانێیە لە مانگی ئۆکتۆبەردا لە ئەنجامی ئاگربەستێک بە نێوەندگیری ئەمەریکا ڕاگیرا، کە قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتی ترامپی بەدیهێنا و حەماسی خستە دۆخێکی لاوازەوە.
هەفتەی ڕابردوو کۆشکی سپی لە هەژماری فەرمی خۆی (X)دا پلانی عەلی شەعث، سەرۆکی لیژنەی کارگێڕی دەسەڵاتی فەلەستینی غەززە لەسەر ئەو هەنگاوە بڵاوکردەوە، کە لەلایەن دەستەی ئاشتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەرپەرشتی دەکرێت. هەردوو لیژنەکە و دەستەی کارگێڕی لەم مانگەدا پێکهێنران، وەک بەشێک لە قۆناغی دووهەمی پلانی ئاشتی ترامپ.
ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو تەها دوای تەواوبوونی پرۆسەی گەڕان بە دوای تەرمی ڕان گڤیلی، پۆلیسی ئیسرائیلی ئەو دەروازە سنوورییە دەکاتەوە. ئیسرائیل ڕایگەیاند تەرمەکەی لەم هەفتەیەدا دۆزراوەتەوە. گڤیلی دوا بارمتەی ئیسرائیلی بوو کە تەرمەکەی لە غەززە لای گروپی تیرۆرستی حەماس مابووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت ڕۆژی پێنجشەممە، ترامپ و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا ستیڤ ویتکۆف ڕایانگەیاند کە سەرنجیان دەگۆڕێت بۆ هەوڵەکان بۆ داماڵینی سەربازی غەززە، ئەمەش مەرجێکی دیکەی قۆناغی دووهەمی پلانی ئاشتییە. ترامپ وتی " ئێستا دەمانەوێت حەماس بێچەک بکەین." و گوتیشی خەڵکانێکی زۆر دەیانگوت ئەوان هەرگیز چەک دانانێن. بەوە دەچێت چەک دانێن."
بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل، چەندین جار لە لێدوانە گشتییەکاندا چەکداماڵینیان ڕەتکردووەتەوە.
ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر گرووپی تیرۆریستی حەماس بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنی داماڵینی چەک بەپێی پلانی ئاشتی.
والتز هەروەها تیشکی خستە سەر لایەنێکی دیکەی قۆناغی دووهەمی هەوڵەکانی ئاشتی، ئەویش جێگیرکردنی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە دوای دوو ساڵ لە شەڕ لەگەڵ حەماسە.