تۆم باراک پشتگیری بەهێزی ئەمەریکا دووپاتدەکاتەوە بۆ تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا

نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی و ئیلهان عومەر لە هەولێر، "پشتگیری بەهێزی" ئەمەریکا دووپاتدەکاتەوە بۆ پرۆسەی تێکەڵکردنی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا و کونسوڵی ئەمەریکا بۆ تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-1-2026، ڕایگەیاند، "شەرەفمەند بووین کە ئەمڕۆ لەگەڵ ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کۆبووینەوە. ئەمەریکا پاڵپشتی و پابەندبوونی بەهێزی خۆی بۆ پێشخستنی ئەو پرۆسەی تێکەڵکردنە دووپاتکردەوە کە لە ڕێککەوتنی 18ی یەک لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریادا ئاماژەی پێکراوە."

لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکە، تۆم باراک ڕایگەیاند، "هەموو لایەنەکان هاوڕا بوون کە هەنگاوی یەکەمی سەرەکی بریتییە لە پشتگیری تەواوەتی بۆ ئاگربەستی ئێستا، لە کاتێکدا ئێمە بەکۆمەڵ ڕێوشوێنەکان دەستنیشان دەکەین بۆ دروستکردنی متمانە لە هەموو لایەکەوە بۆ پەرەپێدانی متمانە و سەقامگیری بەردەوام."