سیناتۆر ڕیش: دەبێت ڕەفتاری هێزەکانی سوریا لەگەڵ فەرمانی حکومەت بە پاراستی مافەکانی کورد یەکبگرێتەوە

سیناتۆری کۆماری جیم ڕیش ڕایگەیاند بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان حکومەتی نوێی سوریا و هەسەدە دەکات و داوا دەکات سوپای عەرەبی سوریا پێچەوانەی ڕێککەوتنەکە هەنگاو نەنێت.

جیم ڕیش سیناتۆری ویلایەتی ئایدەهۆ بە ئاژانسی هەواڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، "فەرمانی حکومەتی سوریا بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی کورد نیشانەیەکی باشە، بەڵام هەڵسوکەوتی هێزەکانی لەسەر زەوی دەبێت هاوتا بێت لەگەڵ ئەو فەرمانە."

سیناتۆر جیم ڕیش هۆشداری دا لە مەترسیی پەرەسەندی ئاڵۆزییەکان و ڕایگەیاند، "دابەشبوون و توندوتیژی لە سوریا لە نێوان هاوبەشە ئەمەریکییەکان تەنها سوود بە ئەکتەرە خراپەکانی وەک داعش و ئێران دەگەیەنن کە سوریا دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی وەک زەمینەیەکی بەرهەمهێنان بۆ تیرۆری نێودەوڵەتی بەکاریبهێنن، لە نێویاندا دژی ئەمەریکا."

وتیشی، "پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست دەکەم و لە نزیکەوە چاودێری جێبەجێکردنی دەکەم."