ئاسمانی ئێران جارێکی دیکە بەڕووی گەشتەکاندا کراوەتەوە، بەڵام گەشتەکان هێشتا سنووردارن

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی چاودێری گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران (FlightRadar24)، ئاسمانی ئەو وڵاتە جارێکیتر بەڕووی گەشتەکاندا کراوەتەوە، هەرچەندە ئاستی هاتوچۆی ئاسمانی هێشتا سنووردار و کەمن.

پێشتریش دوای نیوەشەوی ڕابردوو و لە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، هەواڵێک بڵاوبووەوە کە هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی ئاسمانی ئێران قەدەغە کراون ئەگەر مۆڵەتی پێشوەختەیان نەبووبێت.

دوابەدوای ئەم ڕاپۆرتانە، داتاکانی FlightRadar24 دەریخست کە هیچ فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئێراندا ئامادە نەبووە، ئەمەش ڕووداوێکی دەگمەنە.

تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ئەو سنووردارکردنە لە ناکاوە نەدراوە، نە بۆ دووبارە کردنەوەی ئاسمانی ئێرانیش.