سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە کاتێک لە بنکەی ئاسمانی ئەندروس لە فڕۆکەکەی دا بەزی سەبارەت بە ئێران بۆ ڕۆژنامەوانان دوا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پەیامی بۆ سەرانی ئێران، سەرۆک ترامپ گوی " پەیامەکە ئەوەیە دەبێت مرۆڤایەتی نیشان بدەن. کێشەیەکی گەورەیان هەیە، هیوادارم خەڵکی نەکوژن، هەست دەکەم زۆر خراپ ڕەفتاریان کردووە، بەڵام هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە."
سەرۆک ترامپ گوتیشی "ئێران لە هزرمدایە کاتێک ئەو جۆرە مەرگە دەبینم کە لەوێ ڕوودەدات. لەو بڕوایەداین کە ژمارەیەکی ورد (ی قوربانیان) بەدەستبهێنین. لە نزیکەی 20 خولەکدا ژمارەیەکی وردم دەستدەکەوێت. ئەوجا بە ڕوونی دەزانین کوشتنەکان چۆنن. پێدەچێت کوشتکارییەکی زۆربێت بەڵام هێشتا بە دڵنیاییەوە نازانین. هەر کات زنیمان بە پێی ئەوە بڕیار دەدەین."
سەرۆک ترامپ پێشتریش هۆشداری دابوو بە ئێران کە خۆی بە دوور بگرێت لە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز.
بە پێی ڕێکخراوی هرانای بنکە لە ئەمەریکا لەوەتای خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەرەوە دەستی پێکردووە، بەلایەنی کەم دوو هەزار و 403 خۆپیشاندەر کوژراون لە ناویاندا 12 منداڵیش. بە پێی هەمان سەرچاوە دەستگیرکردنی 18 هەزار و 434 کەسیش پشتڕاست کراوەتەوە.