سەرۆک ترامپ: ئەگەر ڕژێمی ئێران وەک جاران دەستبکاتەوە بە کوشتنکاری، ئێمە بە توندی لێی دەدەین

Your browser doesn’t support HTML5

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جارێکی دیکە ڕژێمی ئێرانی ئاگادارکردەوە لەوەی ئەگەر بێت وەک جاران دەستبکاتەوە بە کوشتنکاری بە ئامانجی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان ئەوا ئەمەریکا دێتە دەنگ و بە توندی لەو ڕژێمە دەدات کە خەڵکی ئێران بۆ دەیان ساڵە بەدەستییەوە دەناڵێنن.

وتی،"ئێران دووچاری کێشەیەکی گەورە بووە. پـێدەچێت خەڵکی دەستیانگرتبێت بەسەر هەندێک شار کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر کەس پێشبینی نەدەکرد ڕووبدات. زۆر بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین. بە ڕوونی وتوومە ئەگەر وەک جاران دەستبکەنەوە بە کوشتنی خەڵکی، ئەوا دەستوەردەدەین و بە توندی لێیان دەدەین لەو شوێنەی زۆر ئازاربەخشە. ئەمە واتای ئەوە نییە هێزی پیادە دەنێرین، بەڵکو واتای ئەوەیە زۆر زۆر بە توندی لێیان دەدەین لەو شوێنەی بە ئازارە. نامانەوێت ئەوە ڕووبدات. پێشتر لە سەردەمی سەرۆک ئۆباما پاشگەزبوونەوەی تەواو هەبووە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە ئێران ڕوودەدات بە ڕاستی سەرسوڕهێنەرە. [ڕژێمی ئێران] بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەی لەگەڵ خەڵکەکەی کرد، بۆیە ئێستا باجەکەی دەدات. با چاوەڕێ بکەین بزانین چی ڕوودەدات. ئێمە زۆر بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین."