کاربەدەستێکی کۆشکی سپی سەبارەت بە بارودۆخی ئێران بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، سەرۆک دۆناڵد ترامپ لەم بارەیەوە " ڕوون و ئاشکرا بووە."
ئەو کاربەدەستەی کۆشکی سپی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند " سەرۆک ڕوون و ئاشکرا بووە؛ ئەگەر ئێران تەقە و توندوتیژی بکات و خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، کە ئەمەش نەریتیانە، ئەوا زۆر بە توندی لێیان دەدرێت."
کاربەدەستەکە گوتیشی "سەرۆک بە ئۆپەراسیۆنی مدنایت هەمەر (چەکوشی نیوەشەو) و ئۆپەراسیۆنی ئەبسلوت ڕیسۆڤ (ئیرادەی هەمیشەیی )، نیشانی دا ئەوەی دەیڵێت دەیباتە سەر."
سەرۆک ترامپ پێشتریش هۆشداری دابوو ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز ئەوا ئەمەریکا بە هانایانەوە دەچێت.
نزیکەی دوو هەفتەیە شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان لە تاران و چەندین شاری تری ئێران دژ بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی دەستی پێکردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.