مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی و دەوروبەری لە نزیک عەربەت ڕێگەیان لەو تەنکەرانە گرت کە سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ دەروازەی باشماخ

Your browser doesn’t support HTML5

مامۆستایانی ناڕازی هەڵویستیان گۆڕی و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێگەی ئەو تەنکەرانەیان داخست کە سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ دەروازەی باشماخ، ئەوان دەڵێن ڕێگەی ئەو تەنکارانە دەگرین کە ڕۆژانە سوتەمەنی بە نایاسایی دەگوازنەوە و شادەماری داهاتی ئەم وڵاتە دادەخەین، چونکە داهاتەکەی نادیارە و بۆ مووچەخۆران نییە