ڕێورەسمی دەستبەکاربوونی ترامپ بەهۆی سەرمایەکی زۆرەوە دەگوازرێتەوە بۆ نێو کۆنگرێسی ئەمەریکا
Your browser doesn’t support HTML5
بۆ یەکەمجار لە دوای 40 ساڵ، ڕێورەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمەریکا لە ڕۆژی دووشەممە لە نێو کۆنگرێسدا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لەکاتیکدایە کە بەزۆری مەراسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمەریکا بەهۆی بەرفراوانی پانتایی دەرەوەی کۆنگرێس، لە دەرەوە بەڕێوەچووە کە جێگەی هەزاران کەس و بەرپرس دەکاتەوە.