عێراق بانگهێشتی بەرپرسی کاروباری بەڕیتانیا دەکات لەسەر لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەو وڵاتە

بەغداد

دەزگای هەواڵی عێراق بڵاویکردەوە وڵاتەکە بانگی بەرپرسی کاروباری بەڕیتانیای کردووە لە عێراق لەسەر لێدوانەکانی باڵیۆزی بەڕیتانیا لە عێراق ستیفن هیچین سەبارەت بە پرسە ئاسایشی و سیاسییەکانی عێراق.

وتیشی لێدوانەکانی باڵیۆزی بەڕیتانیا ڕەنگدانەوەی " وێنەیەکی تاریکی عێراق و حکومەتەکەی و دامەزراوەکانیەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز