وشكردنەوەی میوەكان لە هەورامان
Your browser doesn’t support HTML5
ساڵانە و لە كاتی پێگەشتنی میوەكان لە هەورامان، ژنان بەشێك لە میوەكان وشك دەكەن و وەکو شەو چەرە بۆ زستان هەڵیدەگرن، بۆ وشكردنەوەی میوەكانیش پشت بە هیچ ئامێرێک نابەستن، بەڵکو لە سەربانی باخەكانیان پوش ڕادەخەن و میوەكانی لەسەر دادەنێن و لەبەر تیشكی خۆر وشک دەبنەوە.