هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ تەلئەڤیڤ هەتا 8 مانگی هەشت هەڵوەشاندەوە

وتەبێژی هێڵی ئاسمانی لوفتهانزای ئەڵمانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند سەرجەم گەشتەکانی هاتن و چوونی بۆ تەلئەڤیڤ هەتا 8 ی مانگی هەشت هەڵوەشاندەوە.

وتەبێژەکە هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەکە گەڕاندەوە."

بەگوێرەی وتەبێژەکە، هێڵە ئاسمانییەکە هەروەها ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان هەتا 12 ی هەشت درێژکردەوە.

ژمارەیەک لە هێڵە ئاسمانییەکان گەشتەکانیان هەڵوەشاندەوە یان ڕایانگرتوون لە کاتێکدا لوبنان خۆی ئامادە دەکات بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل.

لەلایەکی ترەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداری دایە ئیسرائیلییەکان لە کاتی گەشتکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات وریاتر بن، ڕاشیگەیاند ڕەنگە ئێران یان هاوپەیمانەکانی وەک حەماس و حزبوڵڵا دامەزراوە ئیسرائیلییەکان یان جووەکان لە دەرەوەی وڵات بکەنە ئامانج.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز