وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی 10 بابەتی نوێ بۆ سزاکانی سەر ئێران

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردووەتەوە، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ڕێککەوتوون لەسەر زیادکردنی 10 بابەتی نوێ بۆ لیستی سزاکانی سەر ئێران.

ئەو سەرچاوەیەی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوە پەیوەندی بە بوونی هێزی چەکداری ئێرانەوە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی دەریای سوور و هەروەها پاڵپشتی سەربازیی ئەو وڵاتە بۆ هێرشەکانی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا.

پێشتر سەرکردەکانی یەکێتی ئەورووپا دوای هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تاران بۆ سەر ئیسرائیل، ڕێککەوتن لەسەر چڕکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز