سەرۆک کۆماری تورکیا بە مەبەستی بەدەستهێنانی پاڵپشتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پەکەکە و نفوزی ئێران، گەشتی ئەو وڵاتە دەکات
Your browser doesn’t support HTML5
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەفتەی داهاتوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردووا سەفەری عێراق دەکات. ئەردۆغان بەدوای پشتیوانی عێراقدا دەگەڕێت لە شەڕی دژی پەکەکە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی ئێرانیش.