کتێبی نوێی سەلمان ڕوشدی، نووسەری بەریتانی-هیندی ڕۆژی سێشەممە 16ی مانگی چوار لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە. کتێبەکە لە ژێر ناوی 'چەقۆ' باس لەو هێرشە دەکات کە لە ساڵی 2022 بە چەقۆ کرایە سەری و ژیانی ئەو نووسەرەی خستە مەترسییەوە. سەلمان ڕوشدی لەم کتێبەدا باس لە دەرئەنجامەکانی هەوڵی ئەو تیرۆرکردنە دەکات.
Knife: Meditations After an Attempted Murder, @SalmanRushdie%27s new memoir, is out Tuesday.Here%27s what you can expect from it:https://t.co/RGTrr0g9Ib
— PEN America (@PENamerica) April 15, 2024
پیاوێکی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی هادی مەتەر لە چالاکییەکەی مانگی هەشتی ساڵی 2022 لە نیویۆرک خۆی گەیاندە شوێنەکەی ڕوشدی و لە ماوەی چەند چرکەدا، 15 جار چەقۆی لە ڕوشدی دا و لە ئەنجامیشدا نووسەر چاوێکی لەدەستدا.
سەلمان ڕوشدی یەکەمجار لە ساڵی 1981 لە ڕێگەی ڕۆمانی 'منداڵانی نیوەشەو'(Midnight's Children) ناوبانگێکی زۆری دەکرد و ڕۆمانەکە بوو بە براوەی خەڵاتی بووکەر. بەڵام چوارەمین ڕۆمانی بە ناوی 'ئایەتە شەیتانییەکان'(The Satanic Verses) بە کوفر دانرا و لە زۆرێک لە وڵاتانی موسڵماندا قەدەغە کرا.
ئایەتوڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوای بڵاوبوونەوەی ڕۆمانەکە، فەتوای کوشتنی ڕوشدی و بڵاوکەرەوەی کتێبەکەی دەرکرد و داوای تیرۆرکردنی ڕوشدی کرد. ڕوشدی کە ئەو کات لە لەندەن دەژیا، نزیکەی دە ساڵ ناچار بوو بە نەهێنی بژیت.
سەلمان ڕوشدی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەندەرسۆن کوپەرلە بەرنامەی "60 خولەک"دا لە کەناڵی سی بی ئێس لەبارەی ئەو ماوەیەی بە نهێنی ژیاوە، گوتی "لەو ماوەیەدا کە لەبەریتانیا بە نهێنی دەژیام، شەو و ڕۆژ لە ژێر چاودێری پۆلیسی بەریتانیا بووم بۆ ئەوەی بمپارێزن و ڕێگریان لە زۆرێک لە هەوڵەکانی تیرۆرکردنم کرد." ئەو نووسەرە هێرشەکەی ساڵی 2022ی بە "نیو خولەک نزیکبوونەوەیەکی سەرسوڕهێنەر ناوبرد کە تێیدا "ژیان لەگەڵ مردندا یەکدەگرێتەوە" و گوتی هەرچەندە نەیویستووە لەسەری بنووسێت، بەڵام بۆی ڕوون بووەتەوە کە ناتوانێت جگە لەوە بیر لە هیچ شتێکیتر بۆ نووسین بکاتەوە.
Salman Rushdie was attacked with a knife for 27 seconds and was stabbed 15 times. We paused our interview with the author to feel just how long that is. https://t.co/fGX1pGGLOh pic.twitter.com/C9vG7CgN8u
— 60 Minutes (@60Minutes) April 15, 2024
ڕوشدی لەو چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەدا گوتی چەند شەوێک پێش ئەو هێرشەی کرایە سەری لە خەودا بینیویەتی کە پیاوێک بە ڕمێکەوە لە هۆڵێکی شانۆدا هێرشی کردووەتە سەر و گوتی "کە لە خەو ڕاچڵەکام، تەواوی لەشم دەلەرزا و بەیانییەکەی بە ئەلیزای هاوسەرەم گوت بەهۆی ئەو خەونەوە نامەوێت بەشداری ئەو مەراسیمە بکەم کە بانگهێشت کراوم بۆ ئەوەی تێیدا وتارێک پێشکەش بکەم. بەڵام دواتر بە خۆمم گوت، گەمژە مەبە، ئەوە تەنها خەونێکی ناخۆش بووە و هیچی تر نییە."
ئەو لەبارەی کتێبەکەیەوە گوتی کە دەیەوێت بە هونەر وەڵامی توندوتیژی بداتەوە. سەلمان ڕوشدی تەمەن 76 ساڵ لە چاوپێکەوتنیکی دیکەدا لەگەڵ بی بی سی ئینگلیزی وردەکارییە ترسناکەکانی ساتی هێرشەکەی بۆ سەر ژیانی گێڕایەوە و گوتی "لەدەستدانی چاوێکم هەموو ڕۆژێک ناڕەحەتم دەکات"، بەڵام گوتی خۆی بە بەختەوەر دەزانێت کە لەو هێرشەدا مێشکی تووشی زیان نەبووە و "ئەوە مانای ئەوەیە کە هێشتا دەتوانم خۆم بم."
سەرچاوە/ بەشێکی زانیارییەکان لە فڕانس 24 و لە پێگەی ئێکسی پێنەوە وەرگیراون.