پۆلیسی ئەستەنبوڵ ئۆتۆمبێلی وەرزشی گرانبەها بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان

Your browser doesn’t support HTML5

ئێستا پۆلیسی ئەستەنبوڵ بەشێک لە گرانترین ئۆتۆمبێلە وەرزشییەکانی جیهان بەکاردەهێنێت لە چوارچێوەی هەوڵێکی نوێدا بۆ ڕێگریکردن لە گرووپە تاوانکارییەکانو بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، لەکاتێکدا ئەنکەرە هیوادارە خۆی لە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەسەر سپیکردنەوەی پارە بەدوور بگرێت.