ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە میسر، ئەمەش یەکەم سەردانی ئەردۆغانە بۆ ئەو وڵاتە لەوەتای ساڵی 2012 وە.
سەرۆکی میسر ئەبدول فەتاح ئەلسیسی لە فڕۆکەخانەی قاهیرە پێشوازی لە ئەردۆغان کرد.
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندووە، لەم سەردانەیدا گفتوگۆ لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە دەکات.
پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر لەوەتای کودەتا سەربازییەکەی میسر لە ساڵی 2013 و دەرەنجامەکانی بۆ ئیخوان موسلمین، تێکچوو.
چاوەڕوان دەکرێت پاش کۆبوونەوەی سیسی و ئەردۆغان، هەردوو سەرۆک کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز بکەن.
سەرچاوە: فرانس پرێس، ڕۆیتەرز