بەشێک لە کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا دوای ساڵێک، هێشتا بەدوای کەسە ونبووەکانیاندا دەگەڕێن
Your browser doesn’t support HTML5
ساڵێک لەمەوبەر و لەکاتی ڕوودانی بوومەلەرزە بەهێزەکەی بەشێک لە شارەکانی تورکیا و سوریای گرتەوە 11 شار لە تورکیا زیانێکی زۆریان بەرکەوت لەوانە مەڕێش. بەپێی داتاکان زیاتر لە 50 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێنن. فاتیمە گۆکچەک یەکێکە لەو دایکانەی کچەکەی تا ئێستاش بێسەروشوێنە.