نەوجەوانێکی کوردی خەڵکی سەردەشت کە لە دەمی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو وە بەگوتەی کەسوکارەکەی لە زینداندا ئەشکەنجەدرابوو، دوای 13 مانگ لە "برینداربوونی بەهۆی ئەشکەنجەدانی" لە کاتی نەشتەرگەرییەک لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لە ئورمییە گیانی لە دەستدا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی دەڵێت بەرزین حەمزەزادە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی کاتێک تەمەنی 15 ساڵ بوو لەلایەن هێزەکانی ئێرنەوە دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەی یەک هەفتە ئەشکەنجە درابوو.
Sardasht; Barzin Hamzezadeh, one of the Kurdish children arrested in the Jin, Jiyan, Azadi movement, died as a result of injuries caused by torturehttps://t.co/9LYsGrReVv
— Hengaw Organization for Human Rights (@Hengaw_English) January 3, 2024
ڕێکخراوەکە لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حەمزەزادەوە دەڵێت ئەو منداڵە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا "هەردوو گورچیلەی بەهۆی سەختی زەربەی هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەستدابوو و توشی تێکچوونی کارکردنی فیزیۆلۆژیکی ببوو."
بە پێی گوتەی کەسێکی تری نزیک لە بەرزین پێش ئەوەی دەستبەسەر بکرێت هیچ گرفتێکی تەندروستی نەبووە " بەڵام بەهۆی ئەشکەنجەدان لە کاتی دەستبەسەربوونیدا داوی ئازاد کردنی چەند جارلە هۆش خۆی چووە."
سەرچاوەکە دەشڵێت لە ڕۆژی سێشەممەوە کە بەرزین گیانی لەدەستداوە " ناوەندە ئاسایشییەکان بنەماڵەی حەمزەزادەیان لەژێر گوشار داناوە " بۆ ئەوەی ڕێگە بگرن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە لە میدیاکان.
بەرزین حەمزەزادە لە دەمی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران، لە سەرتای مانگی 12ی ساڵی 2022 لە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و وەک سەرچاوەکان ئاماژەی پێدەکەن نزیکەی یەک هەفتە ئەشکەنجە دراوە و نیشانەکانی تێکچوونی تەندروستی چەند ڕۆژێک پاش ئازادکردنی دەرکەوت.
هەواڵی مەرگی ئەم نەوجەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە شێوەیەکی فراوان بڵاو بووەتەوە و خەڵک و لایەنەکان کاردانەوەیان هەبووە.
#سەردەشتبەرزین حەمزەزادە لە منداڵانی دەسبەسەرکراو لە بزووتنەوەی ژینا بەهۆی ئەشکەنجە گیانی لەدەستدا بەرزین حەمزەزادە، منداڵی خەڵکی سەردەشت کە بەهۆی لێدانی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ڕەوتی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا بە سەختی بریندار کرابوو، دوای ١٣ مانگ لە کاتی نەشتەرگەری لە… pic.twitter.com/u9KKn3APNq
— حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (@PDKIkurdish) January 3, 2024
دڵۆپ دڵۆپ باران گوڵ دەنووسێتەوە ونمە نمەش چاوانم تۆ گڤە گڤە با پێدەشت دەخوێنێتەوە و نەفەس نەفس هەناسەشم باڵاکەی تۆ #شەهیدانی_سوورخەڵات#بەرزین_حەمزەزادە https://t.co/hSDVDQtHwZ pic.twitter.com/L5Y4CNWO3j
— Peshraw_Sharvan (@KurdPeshraw) January 3, 2024
لاوە جوانەکەی سەردەشت، #بەرزین_حەمزەزادە بە تەمەن ۱۵ ساڵەوە لەبەرامبەر ئەشکەنجەگەرانی #داگیرکەری_ئێرانی سەری دانەنواند و بوو بە نوێترین شەهیدی کوردستان.ئەمە تەنیا هۆکارەکەی داگیرکراوبوونی کوردستانە.داگیرکەری ئێرانی، تۆ قاتڵی کوردانی https://t.co/SZYV1kDQ3u pic.twitter.com/J0FiQlyIRk
— شۆڕشی ژینا (@Shorshi_Jina1) January 4, 2024
خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران لە ئەنجامی مەرگی ژینا ئەمینی، لەکاتێکدا لەلایەن پۆلیسی ئاکارەوە بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەرکرابوو، سەری هەڵدا.