لە سەرانسەری جیهاندا پێشوازیکردن لە 2024 دەستپێدەکات 

ئۆکلاند بووبە یەکەم شاری گەورە کە لە ساڵی 2024دا زەنگی سەری ساڵی نوێی لێدا، هەزاران کەس لە گۆڕەپانی ئەو شارەی نیوزیلاند کۆبووبونەوە بۆ بینینی یارییە ئاگرینەکان.

بەڵام پێش ئەو وڵاتە، دورگەی کرباتی لە دەریای پاسفیک چووە ناو ساڵی 2024 وە. گەورەترین دوورگەی ئەو وڵاتە بچووکە، کە بە دوورگەی کرسمس ناسراوە، لە کاتژمێر 10:00 (GMT) بە کاتی جیهانی چووە نێو ساڵی نوێوە.

هەروەها یارییە ئاگرینەکان لە ئوسترالیا دەستیپێکردوو و ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ دەچێتە قۆناغی کۆتایی خۆیەوە. لە ئوسترالیا پردە گەورەکەی ناو سیدنی دەبێتە خاڵی سەرەکی نمایشی بەناوبانگی یارییە ئاگرینەکان و نمایشی ڕووناکی نیوەشە و کە پێشبینی دەکرێت ساڵانە نزیکەی 425 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا بیبینن.

سەرچاوە: AP