لە ئانکەرە کۆکاریچی وەستا یاسین جێیەکی تایبەتی هەیە

Your browser doesn’t support HTML5

وەستا یاسین کوردێکی خەڵکی هایمانایە. ئەو لە بازاری ئولوس لە ئانکەرە لە عەرەبانەیەک خواردنێکی تایبەت دەفرۆشێت کە بە کۆکاریچ ناسراوە. کۆکاریچ خوارنێکە کە بە ڕیخۆڵەی مەڕ دروست دەکرێت. وەستا یاسین دەڵێت، کاتێک ئامادەی دەکەن بۆنی دووکەڵەکەی بڵاو دەبێتەوە و دەستبەجێ کڕیارەکان ڕادەکێشێت.