شارەزایانی کورد چۆن کاریگەریی سیاسەتی کیسینجەر لەسەر کورد هەڵدەسەنگێنن؟

  • Robîn Reşvan

شەوی چوارشەممە هێنری کیسینجەر وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمەریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد. هێنری کیسینجەر ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە داڕشتنی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سەردەمی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕیچارد نیکسن و جیراڵد فۆردا و لە کابینەی هەردوو سەرۆکەکەدا، وەک وەزیری دەرەوە خزمەتی کردووە. هەندێک کەس ستایشی سەرکەوتنە دیپلۆماسییەکانی دەکەن و لای هەندێک کەسیش تێڕوانینە سیاسییەکانی لەسەر جیهان جێگای مشتومڕە.

شرۆڤەکاری سیاسی د. کرمانج گوندی لە زانکۆی ویلایەتی تێنسی هەڵسەنگاندن بۆ ڕۆڵی هێنری کیسینجەر دەکات و دەڵێت بڕیارەکانی لە خزمەتی ئاشتی و ئارامیدا نەبووە.

Your browser doesn’t support HTML5

لێدوانی د. کرمانج گوندی لە زانکۆی ویلایەتی تێنسی بۆ ڕۆڵی هێنری کیسینجەر

نەواف خەلیل توێژەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە ئەڵمانیا پێی وایە سیاسەتەکەی هێنری کیسینجەر بووە هۆی ئەوەی شۆڕشی ئەیلول لە کوردستانی عێراق شکست بهێنێت و هیوای گەلی کورد لە هەر چوار پارچە بەبا بدات.

Your browser doesn’t support HTML5

لێدوانی نەواف خەلیل توێژەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی کورد لە ئەڵمانیا سەبارەت بە ڕۆلی کیسینجەر لەسەر کورد