شەڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر

Your browser doesn’t support HTML5

شەڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێر نزیکەی دوومانگە تەواو کراوە و دەستکراوە بە کۆکردنەوەی سەگە بێ لانەکانی نێو کوچە و کۆڵانەکان و سەروو دوو هەزار و پێنج سەد سەگی تێدایە، ئاژەڵدۆستان ڕەخنە لەو شەڵتەر دەگرن و دەڵێن هیچ بنەمایەکی شەڵتەر تێدا ڕچاو نەکراوە.