فەلەستینییەکان بەردەوامن لە هەڵاتن لە باکووری غەززە بۆ باشووری ئەو ناوچەیە

Your browser doesn’t support HTML5

سەرچاوە هەواڵییەکان لە نەخۆشخانەی ئەلشەفا لە باکووری غەززە باس لەوە دەکەن کە سەدان فەلەستینی کە لەو نەخۆشخانەیە پەنایان گرتبوو، لە ڕۆژی شەممەوە ئەو شوێنە بەجێدەهێڵن. بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس نزیکەی 450 نەخۆش هێشتا لەو نەخۆشخانەیەدان و بەهۆی باری تەندروستیانەوە ناوتوانن شوێنەکە چۆڵ بکەن.