سەرۆک بایدن فەرمانێکی جێبەجێکردن سەبارەت بە تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد واژۆ دەکات
Your browser doesn’t support HTML5
سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن لەم دواییانەدا فەرمانێکی جێبەجێکردنی فراوانی واژۆ کرد، بۆ پێشخستنی گەشەپێدان و بەکارهێنانی ژیری دەستکرد بە شێوەیەکی سەلامەت و پارێزراو و متمانەپێکراو. هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی سوودەکانی ژیری دەستکرد لە سەرجەم کەرتەکانی کۆمەڵگادا بە هاوبەشی پێ بکرێت.