خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی: خەریکە کۆلێژ تەواو دەکەین بەڵام کەمترین شارەزایی پزیشکیمان هەیە
Your browser doesn’t support HTML5
خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان، ماوەی مانگێکە بەردەوامن لە ناڕەزایەتی و داوای داخستنی کۆلێژەکەیان دەکەن، ئەوان دەڵێن: بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەی فێرکاریی و کەمی وانەی کرداری، کەمترین شارەزاییان لە بواری پزیشکی هەیە، لەکاتێکدا چارەنوسی هاووڵاتیانیان لە داهاتوودا دەکەوێتە ئەستۆ.