گەڕان بە دوای لانیکەم 9 کەسدا دوای هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل کە باڵەخانەیەکی لە ناوەڕاستی غەززە کردە ئامانج
Your browser doesn’t support HTML5
هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلی ڕۆژی سێشەممە، لە شاری دیر ئەلبەلح لە ناوەڕاستی غەززە باڵەخانەیەکی نیشەجێبوونی کردە ئامانج و بەهۆیەوە لانیکەم 9 کەس گیانیان لەدەستدا و تەواوی باڵەخانەکەش تەختی زەوی بوو. خەڵکی ناوچەکە بەناو داروپەردوودا بە دوای تەرمەکاندا دەگەڕێن کە لە ژێر باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە