وەرزی تەکاندن و کۆکردنەوەی بەرهەمی گوێز لە هەورامان
Your browser doesn’t support HTML5
ساڵانە و لە ناوەڕاستی مانگی 9 تاوەکو کۆتایی مانگی 10 باخەوانەکان دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی بەرهەمی گوێزەکانیان، دارگوێزەکان لە هەورامان زۆرترین ژمارەی دارەکانی ناو باخەکانی باخەوانەکان پێکدەهێنن، بەهۆی کواڵیتی و باشی جۆرەکانیانەوە زۆرجار فرۆشیاران وەک ڕیکلام ناوی هەورامان لەگەڵ گوێزەکانیان دەهێنن.