بازاڕە دێرینەی زاخۆ نۆژەن دەکرێتە

Your browser doesn’t support HTML5

بازاڕە دێرینە جوانەکەی زاخۆ بۆ دەیان ساڵە دیمەنێکی شانازی بووە بۆ دانیشتووان. لەم دواییانەدا نۆژەن کراوەتەوە و بە ڕووی چەند خانمێکدا کراوەتەوە بۆ فرۆشتنی کارە دەستییەکان. لە کاتێکدا هەندێک کڵێشە نوێکەی بازاڕەکەیان بە دڵە، هەندێکیش بیری دیمەنە کۆنەکە دەکەن، چونکە یادەوەرییەکانی منداڵییان بیردەخاتەوە