گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان: کوردەکان لە هەر وڵاتێکی ئەندامدا بن، گرنگە ڕێز لە کەرامەت و مافەکانیان بگیرێت و دەنگیان ببیسترێت

Your browser doesn’t support HTML5

ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە پێگەی کورد لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەدا گوتی "کوردەکان لە هەر وڵاتێکی ئەندامدا بن، گرنگە ڕێز لە کەرامەتیان بگیرێت، ڕێز لە مافەکانیان بگیرێت و دەنگیان ببیسترێت."