بەرپرسانی ئەمەریکا نیگەرانن لە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ڕووسیا و کۆریای باکوور
Your browser doesn’t support HTML5
کۆشکی سپی دەڵێت نابێت کەس چەکی زیاتر بدات بە ڕووسیا بۆ کوشتنی زیاتری ئۆکرانییەکان. ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە چاوی بە کیم جۆن ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور کەوت، لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و کۆریای باشوور هۆشدارییان دا سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی چەک.