گروپی بیست ئاشتی بۆ ئۆکرانیا دەخوازێت

Your browser doesn’t support HTML5

کۆشکی سپی ستایشی لوتکەی ئەمساڵی گروپی 20 دەکات و دەڵێت، بەیاننامەی کۆتایی "بڕگەی گرنگ"ی تێدایە سەبارەت بە شەڕی ئۆکرانیا. هەرچەندە سەرکردەکانی چین و ڕووسیا کۆبوونەوەکەیان لە پایتەختی هیندستان بەجێهێشت، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن ئەندامان توانیویانە لەسەر کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان بگەنە کۆدەنگی.