ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن لە شاری کەربەلا
Your browser doesn’t support HTML5
بە ملیۆنان زیارەتکار لە شاری نەجەف و شارەکانی دیکەی عێراق بەپێ چەندین کیلۆمەتریان بڕیوە بۆ شاری کەربەلا تا بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی چلەی ئیمام حوسێندا بکەن، کە بە گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی شیعەکان دادەنرێت. زیاتر لە دوو ملیۆن ئێرانی و شیعەکانی دیکەی دەرەوەی وڵات بەشداری لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکەن.