ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور (RSF) ڕۆژی پێنجشەممە لە بە یاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس بەرزان حوسێن لیان دەکات، کە دەڵێت ڕۆژی 15ی مانگی هەشت لە شارۆچکەی گرکی لەگێ لە ڕۆژاڤا دەستگیرکراوە.
ڕێکخراوەکە دەڵێت، کارمەندی پێشووی کەناڵی ARK TV بەناوی لیان لەلایەن شەش کەسی دەمامکدارەوە لە ئۆفیسەکەی خۆی دەستگیرکراوە و بردراوە.
RSF لە زاری شایەتحاڵەکانەوە ڕایدەگەیەنێت ئەو شەش کەسە خۆیان وەک ئەندامانی ئاسایش ناساندووە، بەڵام بنەماڵەکەی تا ئێستا نەیانتوانیوە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی بەرزان بزانن.
#Syrian Kurdistan: On International Day of the Victims of Enforced Disappearances, RSF sounds the alarm about Barzan Liyani, a journalist held incommunicado since 15/08. He must be freed at once!👇https://t.co/RmDL16KoWo
— RSF (@RSF_inter) August 31, 2023
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور دەڵێت کە هەوڵەکانی بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر دۆخی لیان سەرکەوتوو نەبووە، چونکە بەڕێوەبەرایەتی مەدەنی و لەشکری ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان لەسەر پرسی ئەم ڕۆژنامەوانە نەداوە.
ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات کە لە ساڵی 2022ەوە کارکردن بۆ ڕۆژنامەوانان لە ناوچە کوردییەکانی سوریا لەبار نیە و ئاستەنگی زۆیان بۆ دروست دەبێت.