ڕووسیا دەڵێت تەرمی سەرۆکی ڤاگنەر لەنێو ئەو 10 کەسەدا بووە کە لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدا

Your browser doesn’t support HTML5

لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، یەڤگنی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی ڤاگنەر لە نێو ئەو کەسانەدا بووە کە لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی هەفتەی ڕابردوودا لە ڕووسیا گیانیان لەدەستدا. لێژنەکە لە ڕێگەی پشکنینی بۆماوەییەوە ناسنامەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.