شەڕی ڕانەگەیەندراو لە خاکی هەرێمی کوردستاندا

Your browser doesn’t support HTML5

هێرشە درۆنیەکانی تورکیا هەرێمی خستۆتە قۆناغی شەڕێکی ڕانەگەیەندراوەوە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا 6 کەسی سڤیل بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستداوە. چاودێرانیش هۆشداری دەدەن و پێیان وایە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوە تێبگات، چیتر هەرێم بۆ نێردراوانی ئەوانیش ئارام نیە.