مۆسیقا بۆ کچێکی ئاوارەی عەفرین لە بیرچوونەوەی شەڕ و ئاوارەییە

Your browser doesn’t support HTML5

ڕۆمینا کچێکی تەمەن 19 ساڵی خەڵکی عەفرینە و لە کەمپی شەهبا دەژی، ڕۆمینا دەڵێت وەک بەشێک لە جەستەی خۆم کەمانچەکەم لا خۆشەویستە، کاتێک بەهۆی شەڕ شارەکەیان جێهێشتووە نەیتوانیووە کەمانچەکەی جێبهێڵێت و لەگەڵ خۆیدا هێناویەتی بۆ کەمپی شەهبا. لە ئێستادا منداڵانی کەمپەکە فێری ژەنینی کەمانچە دەکات.