بڵێسەی ئاگر لە شارۆچکە گەشتیارییەکەی لاهاینا لە هاوایی بەرز دەبێتەوە

Your browser doesn’t support HTML5

ئاگری کێوەکان لە هاوایی ئەمەریکا کە بەهۆی ڕەشەبا و زریانەوە هەڵگیرساون بەشێک لە دانیشتوانی ناوچەکەی ناچار کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن، بەشێکیشیان لەلایەن پاسەوانانی کەناراوەکان ڕزگار کراون. لە کاتێکدا هەندێکیان ناچاربوون بچنە ناو دەریاوە بۆ ئەوەی لە دوکەڵ و بڵێسەی ئاگرەکە ڕزگاریان بێت.