پەتاتەی هەرێمی کوردستان لە دەرەوە خواستی زۆری لەسەرە

Your browser doesn’t support HTML5

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستێکی واژۆ کرد بۆ هەناردەکردنی 5 هەزار تەن لە پەتاتەی بەرهەمهێنراوی هەرێمی کوردستان بۆ میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات). وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە دەنگی ئەمەریکای گوت پەتاتەی هەرێم ئێستا گەیشتووەتە ئاستی پێشبڕکێی جیهانی و خواستێکی زۆری لەسەرە