لە خورماڵ پەیکەرێک دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی ناکۆکی خێڵەکی نێوان هەورامی و سۆرانیەکان
Your browser doesn’t support HTML5
لە قەزای خورماڵ پڕۆژەیەکی هونەری بۆ چەندین ڕۆژ لە لایەن بەرپرسان ڕاگیراوە بەهۆی ئەوەی بەشێک لە خەڵکی ناڕازی شارەکە دەڵێن پەیکەرەکە دیمەنی کوڵەباڵی تێدایە کە وەک خۆیان دەڵێن گوزارشتە لە هەورامیەکان. هەندێک لە شارەزایان دەڵێن ئەو ناکۆکیە گوزارشتە لەوەی کە ناکۆکی خێڵەکی تا ئێستا لە ناو کورد هەر ماوە.