هێرشەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا چڕتر دەبنەوە

Your browser doesn’t support HTML5

دوای هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر شاری سۆمی ئۆکرانیا لە نزیک سنووری ڕووسیا دوو کەس گیانیان لە دەستدا و 20 کەسی دیکەش برینداربوون، لە کاتێکدا باڵەخانەی ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی مۆسکۆ لە شاری مۆسکڤا بەهۆی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا زیانێکی زۆری بەرکەوت بەڵام "هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".