هەڵوێستی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لەبارەی پرسی کاردینال لویس ساکۆ

Your browser doesn’t support HTML5

لە ناوەڕاستی مانگی حەوت، سەرۆکایەتی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێکی سەرۆکایەتی کە لە ساڵی 2013 وە دەرچووبوو بۆ دانانی قەشە لویس ساکۆ وەک پەتریارکی کلدانەکانی عێراق و تەواوی جیهان، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری کاردینال لویس ساکۆ و بەشێکی زۆری کرستیانەکانی لێکەوتەوە. .