ئەنجامەکانی یارییەکانی ڕۆژی یەکشەممەی جامی جیهانی تۆپی پێی ژنان

یاری نێوان فەرەنسا و جەمەیکا، جامی جیهانی 2023

لە جامی جیهانی تۆپی پێی ژنانی 2023دا تیمەکان بەردەوامن لە یارییەکانیان لە ئاستی گروپەکاندا.

ڕۆژی یەکشممە سێ یاری بڕێوە چوو لە گروپی G یاری لە نێوان سوید و ئافریکای باشوور بەڕێوە چوو کە لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک سوید توانی یارییەکە بباتەوە.

تێمبی کگاتلانا یاریزانی تیمی ئافریکای باشوور

لە گروپی F یاری نێوان فەرەنسا و جەمەیکا بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات و هاوسەنگ بوو.

هەروەها لە گروپی E دوو وڵاتی ئەوروپا ڕووبەڕووی یەک بوونەوە. لە یارییەکەی نێوان هۆڵەندا و پورتوگالدا هۆڵەندا توانی بە گۆڵێک بەرامبەر بە هیچ سەربکەوێت.

یاریزانی هۆڵەندی دانیاڵ ڤان دی دۆنک

ڕۆژی دووشەممە چوار یاری بەڕێوە دەچێت و یارییەکان بەم شێوەیە دەبن.

لە گروپی G ئیتاڵیا و ئەرژانتین ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە. لە گروپی F بەرازیل و پاناما، لە گروپی H ئەڵمانیا و مەغرب لەلایەک و کۆڵۆمبیا و کۆریای باشووریش لەلایەکی ترەوە ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.