گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمەریکایی تۆنی بێنت لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
Your browser doesn’t support HTML5
تۆنی بێنت گۆرانیبێژی بەناوبانگی ئەمەریکایی لە زێدی خۆی لە نیویۆرک لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. لە ژیانی هونەریدا چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە، لەوانە 20 خەڵاتی گرامی. بێنت دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی ئەلزایمەر بوو گوتی "ژیان دیاریەکە تەنانەت لەگەڵ نەخۆشی ئەلزایمەریشدا."