شێوازی میوزیکی جیهانی جاز تێکەڵ بە مۆسیقای کوردی دەکرێت

Your browser doesn’t support HTML5

ڕێبین مەلا نوری ژەنیاری ئامێرەکانی سەکسیفۆن و کلارنێتە و مامۆستایە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، ساڵانێکە وەک یەکەم کەس کار لەسەر ئەوە دەکات مۆسیقای جاز لەگەڵ موزیک و گۆرانی کوردی تێکەڵ بکات و شێوازێکی نوێی لێ دروست بکات، هەروەها دەیەوێت میللەتی کوردیش بێبەش نەبێت لەم ستایلە جیهانییە.