پێشانگایەکی هونەری هاوبەشی ژنانی هەرێمی کوردستان و عەفرین و سەرێکانی
Your browser doesn’t support HTML5
پێشانگای دەنگە پڕ ڕەنگەکان، پێشانگایەکی هاوبەشی ژنانی هەرێمی کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریایە، لە پێشانگاکەدا بەرهەمی 13 ژنە شێوەکاری عەفرین و سەرێکانی و 5 ژنە شێوەکاری هەرێمی کوردستان نمایش کران، کە کۆی تابلۆکان 42 تابلۆ بوو. تابلۆکان گوزارشتیان لە ئازارەکانی ژنان و چیرۆکەکانی سەرکەوتنیان دەکرد.